ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: هەژماری من دوو کێشەی گەورەی هەیە

09:31 - 2024-03-26
کوردستان
322 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەبێت کە پڕۆژەی هەژماری من دوو کێشەی گەورەی هەیە و چارەسەرکردنیان ئەستەمە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی، "كێشەی یەكەمی هەژماری من یاساییە كە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بە نیشتمانیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەكرێت واتا بانكەكانی TBI، رەشید و رافیدەین، نەك بانكی تر. 
کاروان یاروەیس وتیشی، "دووەم كێشە ئەوەیە خەڵك و مووچەخۆرانی هەرێم ئەم پڕۆژەیە رەتدەكەنەوە، لە پڕۆسەی بانكیدا متمانە لە نێوان بەشداربوو و بانكدا زۆر گرنگە که مووچەخۆر مافی خۆیەتی چ بانكێك هەڵدەبژێرێت".

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان