لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ بەغدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکاندا سازکرد و رایگەیاند: پێشهاتەكان و گۆڕانكارییەكان وادەخوازێت هەموومان پەرۆشی یەكڕیزیی نیشتمانی بین و لە خەمی خەڵك و ئارامیی سیاسی هەنگاوی كرداری بنێین لەپێناوی گەیشتن بەچارەسەری نیشتمانی.
لە بەغدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی عەزم بەسەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.
هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا بەجیا پێشوازیكرد لە رەییان كلدانی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون، موسەنا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم، وەفدی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق كۆبۆوە.
یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و عەزم
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه، 7ی حوزه‌یرانی 2022، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانیی عه‌زم به‌سه‌رۆكایه‌تی موسه‌نا سامه‌ڕائی كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی گشتیی سیاسی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا و رێگاچاره‌كان بۆ بارودۆخێكی باشتر به به‌شداری هێزه نیشتمانییه‌كانی دیكه خرایه‌ڕوو.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه داوایانكرد كه پێویسته حكومه‌ت ئه‌ركه‌كانی له‌ئه‌ستۆبگرێت به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیان و هه‌وڵی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو وڵات بدات.
لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی هاوئاهه‌نگیكردنی هه‌ڵوێسته‌كان له‌پێناوی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌زموونی دیموكراسی له وڵات ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی كاره له‌پێشینه‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه توانای چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت و زامنی مافی هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق بكات به‌پێی
یاسا و ده‌ستوور.
یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی
لە كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، بەوردی بیروبۆچوون لە بارەی ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق تاوتوێكرا و كۆبوونەوە هاوڕابوو كە پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و نیشتمانی كە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی هاووڵاتیانی عیراق بێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتكرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیاتنەرانە بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرا لەپێناوی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵات‌دا.
لە كۆبوونەوەكاندا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، روونیكردەوە، كە یەكێتی وەك هەمیشە پەرۆشی یەكخستنی هێز و لایەنە سیاسییەكان دەبێت و نابێتە بەشێك لە پەرتەوازەكردنی زیاتری عیراقییەكان و پەكخستنی پڕۆسەی سیاسی و دەمانەوێت پێكەوە هەموومان حكومەتێكی خزمەتگوزار و چالاك پێكبهێنین، كە وەڵامدەرەوەی ئەمڕۆی كێشە و گرفتەكان بێت و بتوانێت پایەكانی دەوڵەتداری بەهێزتر بكات، هەروەها خواستی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ گەیشتن بەلێكتێگەیشتن و رێكەوتنی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزار، راشیگەیاند: پەنابردن بۆ شەراكەتی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی لە عیراقدا پێویستییەكی ئەم هەلومەرجەیە و دۆخی وڵاتیش بەرەو سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی دەبات، كە ئەمە خواستێكی جەماوەریی هەمەلایەنەیە، راشیگەیاند: ئامانجی ئێمە روون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لەپێناوی لێكتێگەیشتن و رێكەوتنێكی نیشتمانییە لەپێناوی بونیاتنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە عیراق بەرەو كەناری سەقامگیری ببات.
یەکێتی و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان
هەروەها لەمیانی پێشوازیكردن لە وەفدی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. وەفدی میوان ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێم و دەرئەنجامی دیدار و گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم و عیراق، دەستپێشخەرییان بۆ رزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عیراق خستەڕوو و داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری وەك سەرۆك مام جەلال بگێڕێت لە هێنانەكایەی زەمینەیەكی لەبار و گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی حەكیمانە.
راشیانگەیاند: سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێگەیەكی گەورە و كاریگەریان هەیە لە كۆكردنەوەی دژەكان و دەربازكردنی عیراق لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی تێیكەوتووە.
هەر لە كۆبوونەوەكانەدا چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتكرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیاتنەرانە بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرا لەپێناوی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵات‌دا، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر پەنابردن بۆ هەنگاوە دەستوورییەكان و گەیشتن بە رێكەوتنی سیاسی لەچوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتی و دوور لە پەراوێزخستن.