کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی بۆ چەند رۆژێک درێژکردەوە

12:33 - 2024-03-28
عیراق
172 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، تاکو رۆژی 31/3/2024 درێژکردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند: تاکو ئێستا هیچ داواکارییەکمان بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەکان بەدەستنەگەیشتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 28/3/2024 دوا وادە بوو، بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. بەڵام چەند حزب و پارتێک لیستی ناوەکانیان رەوانەی کۆمسیۆن نەکردووە.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان