سەرۆك كۆمار: پێویستە پەلە بكرێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

10:09 - 2024-03-31
عیراق
327 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لە پێویستی پەلەكردن لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە تەیف سامی وەزیری دارایی.
لە دیدارێكدا، ژمارەیەك دۆسێی ئابووری و دارایی تاوتوێكران، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پەلەكردن لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەتایبەت دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی. ئاماژەی بەوەشكرد: دواكەوتنی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ئەو چینوتوێژانە، راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابووری و كۆمەڵایەتی لە هەرێمدا هەبووە.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان