رۆمی قەحتانی نوێنەرایەتی سعودیە دەکات لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردووندا

10:28 - 2024-04-01
هەمەرەنگ
427 جار خوێندراوەتەوە

کچە نمایشکاری جلوبەرگی  سعودی، رۆمی قەحتانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، وەک نوێنەری سعودیە، بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردووندا دەکات و راشیدەگەیەنیت کە «ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سعودیە».
رۆمی قەحتانی لەدایکبووی ساڵی 1994 ە لە ریاز و  خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پزیشکیی ددان، هەروەها شارەزای زمانی ئینگلیزی و فەرەنسییە، پێشتریش نوێنەرایەتی سعودیەی کردووە لە چەندین پێشبڕکێدا  کە دیارترینیان شاجوانی ئاسیا لە مالیزیا و شاجوانی  وڵاتانی عەرەبی بوو بۆ ئاشتی.
رۆمی،  لەبارەی بەشداریکردنەکەیەوە لە شاجوانی گەردووندا وەک نوێنەری سعودیە، وتویەتی» شانازی دەکەم کە بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردووندا بکەم بۆ ساڵی 2024 وەک یەکەم بەشداری شانشینی عەرەبی سعودیە لەو پێشبڕکێیەدا».
رۆمی وتوشیەتی» ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سعودیە، ئێمە دەچینە گۆڕەپانی جیهانییەوە بۆ جوانی و گۆڕانکاری.»
بەشداریکردنی سعودیە لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون پاش ئەوە دێت کە لە ساڵی 2023یش بۆ یەکەمجار، بەحرەین بەشداری لە پێشبڕکێکەدا کرد لە سلڤادۆر.
بڕیاریشە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون لە خولی 73  هەمینیدا، لە مەکسیک بەڕێوەبچێت و بەشداریکردنی قەحتانی وەک نوێنەری سعودیە  لە پێشبڕکێکەدا بە رووداوێکی گرنگ دادەنرێت، چونکە  پاش ئەوە دێت کە  سعودیە لە چەند ساڵی رابردوودا گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە و وڵاتەکە لە هەموو رووێكه‌وه‌ کرانەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان