سەرنووسەری نوێی كوردستانی نوێ و گۆڤاری نوێبوونەوە دەستبەكاربوون

11:47 - 2024-04-02
کوردستان
381 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا سەرنووسەری نوێی كوردستانی نوێ و گۆڤاری نوێبوونەوە، دەستبەكاربوون.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەڕێوەچوو، د.عەدالەت عەبدوڵڵا نووسەر و توێژەر وەك سەرنووسەری كوردستانی نوێ و هەروەها محەمەد كەریم ئەدیب و نووسەر وەك سەرنووسەری گۆڤاری نوێبوونەوە، كە دوو بڵاوكراوەی سەر بە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن، دەستبەكاربوون.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی و یاریدەدەرانی لێپرسراوی مەكتەب و هۆشیاری و ئەندامانی مەكتەب و لێپرسراوی كەناڵەكان و ستافی رۆژنامە و گۆڤارەكە ئامادەیبوون، عیماد ئەحمەد و لەتیف نێروەیی، وتەیان پێشكەشكرد و پیرۆزباییان لە د.عەدالەت عەبدوڵڵا و محەمەد كەریم كرد و بەڵێنی پشتیوانیی تەواویان پێدان لە گۆڕانكاریی نوێ لە سیاسەتی میدیایی رۆژنامە و گۆڤارەكەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان