خولی نایابی کوردستان لە هەفتەیەکی نوێدا

10:00 - 2024-04-03
وەرزش
60 جار خوێندراوەتەوە

خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان پێی ناوه‌ته‌ هه‌فته‌ی 28 ی یارییه‌كانییه‌وه‌ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌ نوێیه‌ له‌ یه‌ك كاتدا سه‌عات 3 - ی عه‌سر ده‌ستپێده‌كه‌ن.
یارییه‌كان
*هه‌ندرێن×رانیه‌.
*چوارقوڕنه‌×زاخۆ.
*شێروانه‌×سه‌ید سادق.
*ئارارات×ده‌ربه‌ندیخان.
*شه‌قڵاوه‌×دخۆك.
*برایه‌تی×ئاكرێ.
*سیروانی نوێ×پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.
*هه‌ولێر×سۆران.
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێی 
له‌ یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌ نوێیه‌دا ئاكرێی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی به‌ 47 خاڵه‌وه‌ ده‌بێته‌ میوانی برایه‌تی دوانزه‌یه‌می ریزبه‌ندیی، برایه‌تیش وه‌ك هه‌ندرێن نیازی نییه‌ ده‌ستبه‌رداری هیچ خاڵێكی یارییه‌كە ببێت به‌ تایبه‌تی كه‌ له‌ یاریگای خۆیدا یاریی ده‌كات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر برایه‌تی بدۆڕێت، ئه‌وا زیاتر له‌ ناوچه‌ی سووری ریزبه‌ندیی نزیك ده‌بێته‌وه‌و مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌ یه‌ك له‌سه‌ر زیاتر ده‌بێت. 
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دووه‌میش به‌ 45 خاڵه‌وه‌، له‌ سلێمانی ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی سیروانی نوێ، سیروانیش پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌ و 38 خاڵی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌م یارییه‌ بۆ هه‌ردوو لا گرنگی زۆری هه‌یه‌ و هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان بگات به‌ سێ خاڵی یارییه‌كه‌ و هه‌نگاوێكی تر به‌و سێ خاڵه‌ نوێیه‌ بچنه‌ پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی.
شێروانه‌ی سێیه‌میش كه‌ 43 خاڵی هه‌یه‌، میوانداریی له‌ یانه‌ی سه‌ید سادقی دراوسێی ده‌كات، سه‌ید سادق به‌ یارییه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی له‌ ناوچه‌ی سووری ریزبه‌ندیی دووركه‌وتۆته‌وه‌و 32 خاڵی هه‌یه‌و 11 یه‌مینی ریزبه‌ندییه‌، گرنگی یارییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شێروانه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی یاریی ده‌كات و سه‌ید سادقیش ده‌یه‌وێت زیاتر له‌ناوچه‌ی سووری ریزبه‌ندیی دووربكه‌وێته‌وه‌.
هه‌ندرێنی شه‌شه‌میش به‌ 37 خاڵ، میوانداریی له‌ رانیه‌ی چواره‌م ده‌كات كه‌ ئه‌میش 38 خاڵی هه‌یه‌، ئه‌م یاریه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه‌ زۆر گرنگه‌، ده‌ربه‌ندیخانی حه‌وته‌م كه‌ خاوه‌نی 35 خاڵه‌ ئه‌میش ده‌بێته‌ میوانی ئاراراتی چواره‌ده‌یه‌می ریزبه‌ندیی، ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕ بۆ 3 خاڵی یارییه‌كه‌ ده‌كات تا زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و پله‌ باشه‌كانی ریزبه‌ندیی بنێت، ئارارتیش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ ناوچه‌ی سوری ریزبه‌ندیی دووربكه‌وێته‌وه‌، هه‌ولێری سیانزه‌یه‌م به‌ 31 خاڵ، به‌رامبه‌ر سۆرانی دوا تیپی ریزبه‌ندیی یاریی ده‌كات و هه‌ردوو یانه‌ ركابه‌ریی توند ده‌كه‌ن بۆ ده‌رباز بوون له‌ ناوچه‌ی سووری ریزبه‌ندیی.
شایانی باسه‌ ریزبه‌ندیی  یانه‌كان  پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 27 و به‌رله‌ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 28،  به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌له‌ خشته‌كه‌دا دیارییكراوه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان