هه‌وار محه‌مه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، ماوه‌یه‌ك پێشكه‌شكاری به‌یانیان و ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ئێواران و هاوكات پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سینەمایە له هه‌مان كه‌ناڵ جگه له ریپۆرته‌ری ئینهاوس له بواری ته‌ندرووستی وه‌رزشی ژیان و ستایل ده‌روونی كاری وه‌رگێڕانی بۆ هه‌ریه‌ك له‌و ئینهاوسانه كردووه و به‌رده‌وامیشه.
هه‌وار محه‌مه‌د به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ماوه‌ی 9 ساڵه كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌م، پێشتر وه‌ك هه‌واڵسازی سیاسی و وه‌رزشی كارم كردووه، دواتریش وه‌كو ئاماده‌كاری به‌رنامه‌و بێژه‌ری هه‌واڵ و ستۆری تێڵین و په‌یامنێر و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی گشتی كارم كردووه، ئه‌زموونه‌كان دابه‌ش ده‌بن بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی جیاواز له چه‌ند دەزگایەكی راگه‌یاندن و كه‌ناڵی دیجیتاڵی، بێگومان ویستوومه زیاتر بنووسم و ببم به نووسه‌رێكی باش، به‌ڵام راگه‌یاندن له خوێنما بووه، هه‌میشه پاڵنه‌رێكی ناوه‌كیم هه‌بووه پێی وتووم تۆ ده‌بێت ئه‌و كاره بكه‌یت و له‌گه‌ڵت ده‌گونجێت، هه‌ربۆیه تا راده‌یه‌ك خولیا‌و پلان بووه‌و له دیوێكی تریشه‌وه ویستوومه له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه خه‌ڵك به ئاگا بهێنمه‌وه و ئاستی مه‌عریفی و زانینیان زیاد بكه‌م و كاریگه‌ریم هه‌بێت.
هه‌وار وتیشی: وه‌كو حه‌زوخولیا و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانم كارم لە راگەیاندن كردووە، تا ببم به گه‌یه‌نه‌ری په‌یامی راسته‌قینه‌ی میدیا له رێگای كه‌ناڵێكی سه‌نگینه‌وه، نزیك ده‌بێته‌وه له 2 ساڵ له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان كارده‌كه‌م، خوێنه‌رێكی جدیم، هاوكات له‌گه‌ڵ كاری راگه‌یاندن نووسه‌رم و به‌نیازم ئه‌مساڵ یه‌كێك له كتێبه‌كانم بڵاو بكه‌مه‌وه، په‌یامی من بۆ كاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت له تاریكترین سه‌رده‌مه‌كانیشدا ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه چاوه‌ڕوانی هه‌ندێك رووناكی بین، واته سه‌ره‌ڕای ناله‌باری دۆخی میدیا‌و ناوچه‌كه و له فه‌زایه‌كی تێكه‌ڵ و ناشرینیشدا ئێمه ده‌بێت هیوا له ده‌ست نه‌ده‌ین و وزه‌ی پۆزه‌تیڤ و لایه‌نی مه‌عریفی خه‌ڵك و وه‌رگر به‌رز بكه‌ینه‌وه.
دیانا ئه‌حمه‌د