سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، 352 ملیار دیناری دیکەیان بۆ مووچەی مانگى شوباتى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
رۆژی شەممە 30ی ئاداری 2024، دوای تێپەڕینی دوو هەفتە لە ناردنی زیاتر لە 600 ملیار دینار حکومەتى هەرێم دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات. بەگوێرەى ئەو خشتەیەى راگەیەنراوە، تاوەکو کۆتایى ئەم هەفتەیە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان مووچەى مانگى شوبات وەردەگرن.
وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان، بۆ دابینکردنى مووچەى یەک مانگ پێویستى بەبڕى 949 ملیار دینارە و ژمارەى مووچەخۆران یەک ملیۆن و 180 هەزار کەسن.