دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی کار دەکات مافی پێکهاتەکان بە یاسا بپارێزرێت

07:51 - 2024-04-03
کوردستان
159 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 2024/4/3 لەشاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەتران بەشار مەتی وەردە، سەرۆكی ئەساقیفەی ئیبرەشیەی كلدانی هەولێر و مەتران نسنائیل نزار، سەرۆكی ئەبرشیەی حدیاب لە تایفەی سریانی كاسۆلیك كرد.
لە دیدارێكدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ جەختیكردەوە كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە بۆ تەواوی ئاین و مەزهەبە جیاوازەكان.
وتیشی: لە سۆنگەی پێكەوەژیانی هاوسەنگییانە لە نێوان گشت پێكهاتەكانی كوردستان، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، بە راوێژ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان، كار لەسەر یاسایەكی گشتگیری هەڵبژاردن دەكەین بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەكان و كورسی كریستیانەكان، كە نوێنەرایەتی راستەقینەی كریستیانەكان بن لەهەرێمی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان