دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزباییەکی ئاراستەی د.عەدالەت عەبدوڵڵا، سەرنووسەری نوێی رۆژنامەی کوردستانی نوێ کرد.
لە نامەیەکی پیرۆزباییدا، باڵیۆز د.محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەری نوێی کوردستانی نوێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرک و کاری نوێدا، هیوادارین بە هێز و توانایەکی جیاوازە و داهێنانی نوێوە دەستپێبکات.
هەروەها وتیشی: کوردستانی نوێ؛ رۆژنامەیەکی نۆبەرەیە و جێگەی شانازی هەموانە، دڵنیام تواناکانی سەرنووسەری نوێ وادەکات زیاتر بیکەیتە سەرچاوەی هەواڵی رۆژانەمان، هەموان دەزانین پشتبەستن بە فکری سەرۆک مام جەلال هەمیشە دەرگای کراوە و لەسەرپشت بووە بۆ بڵاوكردنەوەی رەخنە و بیروڕای جیاوازی رۆشنبیران و نووسەران لەم رۆژنامە جوانەدا.
باسی لەوەشکرد ئەم رۆژنامەیە بە وێبسایت و پەڕەکانی لە سۆشیاڵ میدیا رۆڵێكی كاریگەر لە بەرگریكردن لەبیری نیشتیانپەروەری، ماف و ئازادییە گشتییەكاندا دەگێڕێت.