زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار

10:43 - 2024-04-03
کوردستان
143 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزیری دارایی عیراق بە وەفدی هەرێمی وتووە، سبەی پێنجشەممە مووچەی مانگی ئاداری هەرێم رەوانە دەکرێت و پێش جەژنی رەمەزان، چەند وەزارەتێکی هەرێم مووچە وەردەگرن.
دەنگی ئەمریکا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای حکومییەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی عیراق مووچەی مانگی دووی تەواوی موچەخۆرانی هەرێمی رەوانە کردوە، بە مووچەی هێزە سەربازییەکانیشەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت بۆ مانگەکانی داهاتوو کێشەی وردبینی و گرفتی پەیوەندیدار بە مووچەی هێزە سەربازییەکان نەمێنێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی عیراق بە وەفدی هەرێمی وتوە، سبەینێ مووچەی مانگی ئادار رەوانە دەکات، گەر مووچەکەش رەوانە کرا، ئەوا پێش جەژن مووچەی مانگی ئاداری چەند وەزارەتێک دەدرێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان