ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/4/2024 شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد له لیوا روكن رزگار جه‌بار محه‌ممه‌د، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی باڵای فه‌رمانده‌ییه‌كه.
له دیدارێكدا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، وێڕای پیرۆزبایی له شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان، كورته باسێكی له كاروچالاكییه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد له‌بواری رێكخستنه‌وه و په‌ره‌پێدانی تواناكانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا.
له به‌رانبه‌ردا، لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان، باسی له‌وه‌كرد كه هه‌موومان ئه‌ركێكی قورسمان له ئه‌ستۆدایه كه خۆی له‌به‌رگریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین و پاراستن خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌بینێته‌وه، ئاماژه‌ی به رۆڵی به‌رچاوی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن و خودی لیوا روكن رزگار جه‌بار كرد له داستانه‌كانی به‌رگری له حكومه‌تی هه‌رێم و له‌نێویشاندا داستانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، كه زۆرجار ئه‌و و شه‌هید شێركۆ فاتیح به‌ژماره‌یه‌كی كه‌م له پێشمه‌رگه‌كانیانه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردووه.
هاوكات تیشكی خسته‌سەر پێكهاته‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن و رایگه‌یاند: باشترین پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتندا كۆبوونه‌ته‌وه، ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی كه له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بێت هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌بێت.