چەند تەوارێكی یەكێتی، پۆستی نوێیان وەرگرت

11:39 - 2024-04-04
کوردستان
633 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەدا كە ماوەیەكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری-دا، دەستیپێكردووە، چەند پۆستێكی نوێی بە پۆلێك تەوار سپارد كە ساڵانێكە لە بوارەكەدا خزمەت دەكەن.
ئەو تەوارانە لە بۆردی راگەیاندن، بریتین لە: تانیا كەمال وەك ئەندامی مەكتەب و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی بۆرد، كەژاڵ ئەحمەد وەك جێگری سەرنووسەری كوردستانی نوێ، ماردین عەبدولكەریم وەك بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، سۆزان ئەنوەر وەك یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەتەلایتی گەلی كوردستان بۆ باڵانسی جێندەری، هەژان حەسەن وەك یاریدەدەری كەناڵی (المسری) بۆ پەیوەندییەكان.
لە بۆردی هۆشیاری-شدا، ئەمیرە محەمەد وەك ئەندامی مەكتەب لە بۆردەكە، ئەمیرە عەبدولكەریم وەك ئەندامی بۆرد، بەوەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك هێزێكی سیاسیی پابەند بە بەهای باڵانسی جێندەری و وەك رێكخراوێكی چەپ و دیموكراتیش، زەمینەی رێكخراوەیی گەورەتر بۆ ژنانی كوردستان دەڕەخسێنێت بۆ بەشداریی سیاسی و حزبی لە هەرێمی كوردستاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان