جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م‌ریكا رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یه وڵاته‌كه‌ی له ناتۆ بكشێنێته‌وه.
وتیشی، خه‌ریك بوو له ساڵی 2018 ترەمپ لە ناتۆ بکشێتەوە، بۆڵتن پێی وایه، ئه‌مه ته‌نیا قسه نییه، به‌ڵكو تره‌مپ ئه‌و كاره ده‌كات.
پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، له‌كاتی دیاریكردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، به‌نیاز نییه پارێزگاری له‌و وڵاتانه بكات، كه بەهای پارێزگاریکردنەکە دابین ناكه‌ن.