فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا چالاکییەکانی لە دژی داعش بڵاوکردەوە

06:45 - 2024-04-06
جیهان
148 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە سێ مانگی رابردوودا و لە 94 چالاکی بۆ تێکشکاندنی داعش 18 ئەندامی رێکخراوەکەیان کوشتووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، رایەگەینراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عیراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە مانگی یەکەوە تاکو مانگی سێی ساڵی 2024 لەسەر خاکی عیراق و سووریا لە 94 چالاکی بۆ تێکشکاندنی داعش 18 ئەندامی داعش کوژراون و 63 ی تریش گیراون.
هەروەها وتیشی لە عیراق لە کۆی 66 مانۆڕ 11 ئەندامی داعش کوژراون و 36 ئەندامی تری تیرۆریستانی داعش دەستگیرکراون.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا، تێكڕا 2  هەزار و 500 چالاکی تۆمارکراون و توانراوە 9 هەزار ئەندامی داعش بگەڕێنرێنەوە بۆ زیندانەکانی داعش لە سووریا و عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان