سودانی: سوورین لەسەر خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

10:01 - 2024-04-06
عیراق
342 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەبێت بوار بۆ بە بانكیكردنی مووچە بدرێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عیراق سوورین لەسەر خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، پێشتر مووچەی مانگی دوو خەرجكراوە و مانگی سێ-ش بە هەمان میكانیزم رەوانە كرا.
راشیگەیاند، دەبێت دەرفەت بدرێت بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێویستیشە بە زووترین كات هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان