بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ھاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد کۆبۆوە، بڕیاریشە سەرۆکی یەکێتی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراقدا بکات.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات، سەرۆکی یەکێتی لە سەردانەکەیدا سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عیراق و لایەنە سیاسییەکانی پێکھێنەری حکومەتی فیدراڵ دەکات، کە لەسەر داوای یەکێتی ھەماھەنگبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم.
بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی ھاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، هاوپەیمانییەکە گفتوگۆی کردووە لەبارەی چاره‌سه‌ركردنی دۆسێ هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕ‌وانكراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و وه‌فدی یاوه‌ری بۆ ئه‌مریكا كراوە، له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسێ و ته‌وه‌رانه‌ی كه له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دۆسێ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بوو كه تێیدا ته‌ئكید له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به بڕ‌گه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنه سیاسییه‌ی كه حكومه‌تی عیراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.