رێكخراوی وزه‌ی نیشتمانی له چین توانیویه‌تی له ساڵی 2023 دا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر بگه‌یه‌نێته رێژه‌ی 55.2 %و ئه‌مه‌ش ئامارێكی سه‌رسوورهێنه‌ره.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، توانانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆری چین له ساڵی 2023 گه‌یشتۆته 55.2 % و به پێی داتاكان چین توانیویه‌تی زیاتر له 216 گیگاوات كاره‌بای به وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مبهێنێت و ئه‌مه‌ش به‌رزترین توانای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆره له جیهاندا و پێش وڵاتی ئه‌مریكا كه‌وتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ چین به نیازه تا ساڵی 2060 به ته‌واوه‌تی خۆی له ده‌ردانی كاربۆن سه‌ربه‌خۆ بكات و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش پابه‌ندبوون به به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 1200 گیگاوات وزه‌ی خۆر تا ساڵی 2030 دا. هه‌رچه‌ند ده‌وترێت چین 5 ساڵ پێش واده‌ی خۆی كه‌وتووه و ئێستا گه‌وره‌ترین وڵاته بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر له جیهاندا.
سه‌رچاوه:
digiato.com/energy