ئەبوبەکر کاروانی، نووسەر و سیاسەتمەدار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکردووە، هەوڵێک هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر پارتی رێگەری لە ئەو هەڵبژاردنە بکات قەدەری هەرێم و پارتیش دەکەوێتە ژێر چارەنووسێکی نادیارەوە.
وتیشی، بەوجۆرەش زۆنەکان زەقتر دەبنەوە و دابەشبوونی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە و دەستوەردانی بەغدا و دەرەوەی بەغداش بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.