بەپێی هەواڵێکی کەناڵی المسری کە لە زاری پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردۆتەوە، دوای جەژن مووچەیەکی تر دابەش دەکرێت.
پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی هەرێم دوای پشووەكانی جەژنی رەمەزان لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەكات.
وتیشی،هەرێمی کوردستان گرنتی لە حکومەتی عیراقەوە پێگەیشتووە، کە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانه هەرێمی كوردستان دروست نەكرێت، چونکە مووچە مافی سروشتی فەرمانبەرانە.