دوای دە ساڵ وتووێژ پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی کۆچەرانەوە بڕیاریدا

08:53 - 2024-04-10
جیهان
99 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئەوروپا دوای 10 ساڵ وتووێژی بەردەوام، پرۆژە رێکارێکی نوێی بۆ چارەکردنی پرسی کۆچەران پەسەندکرد.
رێکارە نوێیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە 10 بڕگەی جۆراوجۆر پێکهاتووە و یەکێک لە بڕگەکان بریتییە لە گەڕانەوەی ناچارانەی ئەو کۆچەرانەی مەرجی مانەوەیان نییە.
هاوکات ژمارەیەک فراکسیۆنی ئەوروپا دژایەتی خۆیان بۆ رێکارە نوێیەکان راگەیاند و بە نەخێر دەنگیان پێدا. هەروەها ئۆلاف شۆڵتس راوێژکاری ئەڵمانیا، بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپای بە هەنگاوێکی گەورە و خاڵی وەرچەرخان ئەژمارکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان