خاوەنی بیردۆزی گەردیلەی ئیلاهی کۆچی دوایی کرد

09:21 - 2024-04-10
هەمەرەنگ
89 جار خوێندراوەتەوە

پیتز هیگز گەورە فیزیکزانی جیهانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی فیزیایی 2012 کۆچی دوایی کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کۆمەڵەی فیزیکزانانی بەریتانیا، رایگەیاند: پیتز هیگز لە تەمەنی 94 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
پیتز هینگز بیردۆزێکی نوێی لەبارەی گەردیلە فیزیکییەکانەوە داهێنا و بەپێی ئەو بیردۆزە، هەر چوار وزەی ناوکی بەهێز و ناوکی بچووک و هێزی کێشکردن و کارۆ موگناتیسی، پێکەوە بچووکترین گەردیلەی مادی پێکدەهێنن. هەروەها زانایان پێیان وایە ئەو بیردۆزە لە دۆزینەوەی هاتنەئارای یەکەم گەردیلەی گەردوون، هاوکاریکارێکی بەهێزە. هاوکات ئەو گەردیلەیە بە گەردیلەی بنەڕەتی یان گەردیلەی ئیلاهی ناسرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان