سەرچاوەیەک: تاکو کۆتایی ئەم مانگە مووچەیەکی تر لە بەغداوە رەوانەی هەرێم دەکرێت

04:21 - 2024-04-12
کوردستان
275 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت  بە کەناڵی گەلی کوردستانی راگەیاندووە، تاکو کۆتایی ئەم مانگە مووچەیەکی تر لە بەغداوە رەوانەی ھەرێم دەکرێت و مووچەی مانگی نیسانی پێ دابەش دەکرێت.
 هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە: بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەبێت حکومەتی ناوەندی ھاوشێوەی فەرمانبەرانی خۆی، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش  دابین بکات، بەوھۆیەش چاوەڕێ دەکرێت لە 20 تاکو کۆتایی مانگی نیسان، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی کوردستان رەوانە بکرێت.
هاوکات وتوشێتی: دەبێت حکومەتی هەرێم، هاوشێوەی مانگەکانی شوبات و ئادار، لیستی مووچە ئامادە بکات و بینێرێت بۆ حکومەتی عیراق. دوای وردبینی، بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمکاتەدا ھیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم ھاتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەماوە و مووچە لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە دابەشدەکرێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان