موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە پەرلەمانتارەکانی دەکات ئامادەبن بۆ دەستلەکارکێشانەوە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نوێترین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، بەبێ حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی چاکسازی ناكرێت، زۆرینە بۆ ئێمەیە بەڵام بنبەستی سیاسیی بۆ دروستكراوە.
موقتەدا سەدر دەڵێت، ئەگەر فراکسیۆنی ئێمە بەربەستە لە بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقدا ئەوا پەرلەمانتارانمان ئامادەن بۆ دەستلەكاركێشانەوە.