ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت

02:57 - 2024-04-13
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە لەم هەفتەیەدا لیستی موچەی مانگی چوار دەنێرن بۆ بەغدا و ئامادەکاری دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچە.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێم رایگەیاندووە کە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێتە بەغدا و ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچە دەکرێت.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە پێشتر وەزیری دارای عیراق رایگەیاند لەمەودوا مانگانە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان