ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت

06:13 - 2024-04-13
جیهان
59 جار خوێندراوەتەوە

سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی هورمز، دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگردا گرت و ئاراستەی کەشتییەکەی بەرەو کەناراوەکانی وڵاتەکە گۆڕی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا میدیاکانی ئێران، رایانگەیاند: کەشتییە بارهەڵگرەکە ئاڵای پورتوگالی لەسەربووە بەڵام خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیای کەسێکی جوولەکە و پشتیوانی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تابێ توندتر دەبێت و ناوەندە سیاسییەکانی جیهان پێشبینی دەکەن پێکدادانی سەربازی و مووشەکی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروست ببێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان