ئازاد ئیبراهیم
سه‌رۆكی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند: خۆپیشاندانی دوێنێ 7/5ی كه‌مئه‌ندامان، كه نزیكه‌ی 2000 كه‌مئه‌ندام چووینه به‌رده‌ركی سه‌را، ته‌نها داواكاریمان زیادكردنی مووچه‌كانمانه كه كه‌مترین مووچه‌مان هه‌یه و به‌شمان ناكات.
سامان حسێن سه‌رۆكی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، راشیگه‌یاند: دۆخی كه‌مئه‌ندامان به‌به‌راورد به مووچه‌خۆرانی دیكه، زۆر زۆر خراپه، وتیشی: ئه‌گه‌ر مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا بێت و دوانه‌كه‌وێت، ئێمه هه‌ر كێشه‌مان هه‌یه و كێشه‌كه‌شمان ئه‌وه‌یه مووچه‌كه‌مان كه‌مه و 100 هه‌زار یان 150 هه‌زار دیناره، كه كه‌مترین مووچه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و به‌شمان ناكات، بۆیه ئه‌و خۆپیشاندانه‌مان رێكخست و هیوادارین ده‌نگمان بگاته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئاوڕی خێرمان لێ بدرێته‌وه و گوزه‌رانمان چاك بكرێت.