سەرۆک بافڵ لەیادی ئەنفالدا: مانەوەمان بەندە بە یەكڕیزی و یەكگرتووییمانەوە

09:16 - 2024-04-14
کوردستان
458 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قووڵەوە یادی 36 ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەكەمان دەكەینەوە، سەری رێزمان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاوی ورە و خۆڕاگری بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین.

ئەنفال تاوانێكی لەیادنەكراو و برینێكی قووڵە بە دڵی نیشتمانەوە، مەرامێک بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی میللەتێك كە بانگی ئازادیی دەدا و خەونی بە سەرفرازییەوە دەبینی. هاوكات پەندێكی مێژووییشە تاوەكو لەو راستییە تێبگەین جیاوازییەكانمان چەند زۆربن، كوردبوونمان پێش هەموو شتێكە و چارەنووس و مانەوەمان بەندە بە یەكڕیزی و یەكگرتووییمانەوە.

میللەتی كورد لە رابردوودا هەموو جۆرەكانی ئازار و نەهامەتیی چەشتووە، ناكرێت ئەو مێژووە نادیدە بگیرێت و بە بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و كەسییەوە درێژە بە سیاسەت بدەین و بەها و ئامانجە باڵاكان بكەینە قوربانیی ململانێیەكی ناڕەوا و ناپێویست. بۆیە هیوادارم هەموومان كوردانە و بەرپرسیارانە كاربكەین و میللەتە ستەمدیدەكەمان بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئاڕاستەبكەین، میللەتێك كە هەموومان قەرزاری گیانفیدایی و قوربانیدانیانین.

دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی و سەرفرازیی بۆ كەسوكاری خۆڕاگریان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#ئەنفال #بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان