سەماوە، 3 هەزار قوربانیی پاشماوەی جەنگ و ئاوی پیس

09:34 - 2024-04-14
عیراق
51 جار خوێندراوەتەوە

هۆكارەكانی ئاوی پیس و كارگەكانی خشت و پاشماوەكانی جەنگ  و تاوەرەكانی پەیوەندی لە سەماوە، بوونەتە هۆی تووشبوونی هاووڵاتیان بە نەخۆشی و مردن، كەرتی تەندروستیش داوای بەهاناوەچوونی خێرا دەكات و مەترسی لەسەر دۆخی ژیانی هاووڵاتیان رادەگەیەنێت.
رۆژنامەی (الزمان)ی عیراقی لەو بارەیەوە یوسف سەوادی جەبار بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای موسەنای دواندووە و مەترسی لە ئاوی روباری فورات راگەیاندووە، كە دەچێتە پارێزگاكەوە تا كۆتا خاڵی لە ناحیەی دوراجی كە لە سێ ساڵی رابردوودا ئاوەكەی پیس  بووە و هیچ كوالێتییەكی نییە بۆ خواردنەوە.
راشیگەیاندووە: هەوڵی باشتركردن و چارەسەركردنی هەموو ئەو هۆیانە دەدەین كە بوونەتە هۆی پیسبوونی ئاوی رووبارەكە و ژینگەی ناوچەكە، ئەوەش لەچوارچێوەی یاسای پاراستن و باشتركردنی ژینگە ژمارە 27ی ساڵی 2009 دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان