لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، کۆبوونەوەکانی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا دەست پێدەکات.
بەپێی خشتەی کارەکانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا،
ئەمڕۆ یەکشەممە سودانی لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی
ناوەڕاست و ئاموس ھۆکشتاین، راوێژکاری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە کۆدەبێتەوە
و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێن.
سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا سەرۆکایەتی
وەفدێک دەکات کە پێکھاتووە لە وەزیرانی نەوت و دارایی و بازرگانی و کارەبا بۆ
تاوتوێکردنی ئاسایشی وزە و چاکسازی بانکەکان و بەرەوپێشبردنی دیموکراتی و سەروەریی
یاسا لە عیراقدا.
پێش بەڕێکەوتنیشی بۆ ئەمریکا، سودانی رایگەیاند،
ئامانجی سەردانەکەی ئەوەیە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عیراق بچێتە قۆناغێکی نوێوە.