میسال ئالوسی بۆ كوردستانی نوێ:

سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا، بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی ئەمریكا و جیهانە

12:13 - 2024-04-15
عیراق
117 جار خوێندراوەتەوە

سیاسەتمەدارێكی عیراقی پێیوایە، سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن لەسەر بانگهێشتنامەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بووە تا شەرعیەت ببەخشێتە حكومەتی بەغدا بۆ چاكسازی، ئەگەرچی هەنگاوەكانی چاكسازییش سانا و ئاسایی بن.
میسال ئالوسی سیاسەتمەدار و سەرۆكی حزبی ئومەی عیراقی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردستانی نوێی راگەیاند: «سەردانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەمریكا، لەسەر بانگهێشتنامەی رەسمیی ئەمریكا بووە، تا شەرعیەت بدرێتە حكومەتی فیدراڵ و هانبدرێت هەنگاوی چاكسازی هەڵبێنێت لەڕووی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، كێشەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە داڕشتنی یاسای نەوت و غاز و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم».
بە وتەی میسال ئالوسی «سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، تاقیكردنەوەیەكە بۆ حكومەتی فیدراڵ، تا متمانەی ئەمریكا و جیهان بەدەستبهێنێتەوە» و وتی: هیوادارین سەردانەكە ببێتە مایەی زیاتر چەسپاندنی پەیوەندییەكانی عیراق و ئەمریكا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان