سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان:

چاوەڕێی گەشەپێدانی زانكۆكەمانین

12:34 - 2024-04-15
کوردستان
77 جار خوێندراوەتەوە
د.چیا محەمەد

سەرۆكی  زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان رایدەگەیەنێت: سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ زانكۆكەیان، دەبێتە مایەی گەشەپێدان و نەهێشتنی كەموكوڕییەکان.
د.چیا محەمەد سەرۆكی  زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان بە كوردستانی نوێ‌-ی راگەیاند: جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری خوێندنی باڵا، لە سەردانەكەیاندا بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان و كردنەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان لە كفری و پەیمانگەی تەكنیكی كفری، جێگری سەرۆكی حكومەت 125 كۆمپیوتەری مواسەفاتی پێشكەش بە زانكۆكە كرد، وەزیریش 125 ملیۆن دیناری پێشكەش بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان كرد، وێڕای نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی زانكۆكە لەسەر ئەركی حكومەت، دەتوانم بڵێم 600 بۆ 700 ملیۆن دینار بۆ بینا و تاقیگە و دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانی زانكۆكە خەرجكراوە».
سەرۆكی  زانكۆ دەڵێت:»سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ زانكۆكەیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان، كاریگەریی زۆر باشی دەبێت لەڕووی گەشەسەندنی پیشەیی و پێگەیاندنی كادری ناوەند بۆ كەرتی حكومی و تایبەت بۆ ناوچەی گەرمیان بە تایبەت و بۆ كوردستان بە گشتی. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان