سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا و بە سەردانێکی رەسمی، بەرەو شانشینی ئوردن بەرێکەوت.
بڕیارە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە سەردانەکەیدا لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات و چەندین پرسی گرنگی سیاسی و ئەمنی و دۆخی ئێستای غەززە و پێشێلکاریەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی سیڤیل و و رەوشی ئێستای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازگانی تاوتوێ دەکەن .
بڕیارە پاش کۆبوونەوە دوو قۆڵیەکەی سەرۆک کۆماری عێراق و پاشای ئوردن، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وەفدی عێراق و ئەردەن بە سەرپەرشتی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و شا عەبدوڵای دووەم بەرێوە بچێت .