جەعفەر شێخ مستەفا: سەرۆکایەتی هەرێم پابەندە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا

02:58 - 2024-04-15
کوردستان
265 جار خوێندراوەتەوە

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پابەندە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتى دیاریکراوی خۆیدا.

جەعفەر  شێخ مستەفا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ 8 رایگەیاندووە کە "سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەموو کات وادەى دیاریکردووە بەڵام بە ویستى ئەو نەبووە کە هەڵبژاردن بەڕێوەنەچووە".

جەعفەر شێخ مستەفا وتوشیەتی "داواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ حزبەکاندا کردووە، کۆبوونەوەکەش لەگەڵ بەرپرسی یەکەمى حزبەکان دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەکەی دیارینەکراوە".

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان