کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشوازی لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات کە تیایدا جەختکراوەتەوە لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی خێرای نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عیراق-تورکیاوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمپانیا نەوتییەکان ئامادەن بەپەلە لەگەڵ حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێم کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، لە ھەمانکاتدا جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت لەرێگەی رێککەوتنێکی نوسراوەوە دڵنیایی پێبدرێت کە شایستە داراییەکانی رابردوو و داھاتووشی پێبدەدرێت.