چاوەڕوانی فەرمانبەران كۆتاییهات و پلە بەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە

11:20 - 2024-04-16
کوردستان
317 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وردەكاریی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات تاكو سەرەتای مانگی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەكان لیستی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی. 
ئارام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانن و دوای گەیشتنی لیستی پلە بەرزكردنەوەی سەرجەم وەزارەتەكان، وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەیان پێدا دەكات .
 وتیشی، دەمانەوێت ئەو بڕە پارەیەش بگێڕینەوە بۆ فەرمانبەران كە غەدریان لێكراوە و لە 2016وە پلە بەرزكردنەوە وەستاوە، چونكە بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەی مووچەخۆرانی عیراق بكرێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان