پێشمەرگە بردیەوە و نەورۆزیش دۆڕا

12:12 - 2024-04-16
وەرزش
42 جار خوێندراوەتەوە
خۆشی بردنەوەی یاریزانانی یانەی پێشمەرگە

هەردوو تیپی یانەكانی نەورز و پێشمەرگەی سلێمانی لە هەردوو خولی ئەستێرەكانی عیراق و نایابی تۆپی پێی عیراقدا بەشدارن، هەردووكیشیان ئەم هەفتەیە دوو یاریی گرنگیان لەم دوو خولەدا كرد و نەورۆز بە زاخۆ دۆڕا و پێشمەرگەی سلێمانی لە یانەی ئەلحوسەینی بردەوە.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو 14/4/2024 تیپی یانەی نەورۆز -ی بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عیراقدا، لەیاریگای سلێمانی میوانداریی لە یانەی زاخۆ كرد و تیپی میوان توانی 2-0 یارییەكە بباتەوە.
ئەم یارییە یەكێك بوو لە یارییكانی هەفتەی 22 – ی خولەكە، ئەمڕۆش سێشەممە یارییەكانی هەفتەی 23 دەكرێن و نەورۆز لە یاریگای شەعب لە بەغدا دەبێتە میوانی یانەی تەڵەبە.
سەبارەت بەتیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لە خولی نایابی یانەكانی عیراقدا بەشدارە، رۆژی شەممەی رابردوو 13/4/2024  لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی 16 ی ئەم خولەدا، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانەی ئەلحوسەین یاریی كردو توانی بردنەوەیەكی گرنگ و بەنرخ تۆمار بكات و 2-0 لە یانەی ناوبراوی بردەوە و لە پلەی یەكەمیی گروپی یەكەمدا ماوەتەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان