״كۆمسیۆنی هەڵبژاردن %90ی كارەكانی تەواوكردووە״

01:32 - 2024-05-06
کوردستان
161 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایدەگەیەنێت: لە ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن و %90ی كارەكانیشیان تەواوبووە و تەنیا وەرەقەی دەنگدان و هەندێك كاری لۆجیستییان ماوە».
ئامانج عەزیز لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا، راشیگەیاندووە: لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین كارتی دەنگدان چاپكراوە و لە دوو مانگی رابردوودا، نزیكەی 100 هەزار كارتی دەنگدان دراوەتەوە بە دەنگدەر و ئێستاش هەفتانە نزیكەی 15 هەزار دەنگدەر كارتەكانیان وەردەگرنەوە.
هەروەها، ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان