سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق ئاگاداریكردووینەتەوە، كە لیستی مووچەی مانگی 4 بنێرین و لە ئێستادا خەریكی ئامادەكردنی لیستەكانین و لەم رۆژانەدا رەوانەی دەكەین.
لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران سەمیر هەورامی وتی، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 10 ساڵە پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران نەكراوە رەنگە پرۆسەكە دوو تا سێ مانگی بوێت زیاتر لە 100 ملیار دیناری وەك بودجە دەوێت.