پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنم لە عیراق و هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
لەو بارەیەوە محەمەد خەزعەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، رایگەیاند: بەهاوکاری وەزارەتی بازرگانی، ئەمساڵ زوو دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و چاوەڕوان دەکەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زیاتر بێت لە 7 ملیۆن تۆن لە هەموو پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها وتیشی: بڕیاری وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە زەوییەکانی دەرەوەی پلانی وەزارەت، پێویستی بە ئامادەکردنی کۆگا و سایلۆ هەیە و سەبارەت بەو پرسە، وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی کۆبوونەتەوە تاکو ئاسانکاریی بۆ جووتیاران بکرێت.