متمانەیەکی نێودەوڵەتی پزیشکی بەخشرایە زانکۆی سلێمانی

02:01 - 2024-04-18
کوردستان
136 جار خوێندراوەتەوە

کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی وەک یەکەم کۆلێژی هەرێمی کوردستان، متمانەیەکی نێودەوڵەتی بە دەستهینا.
ئەنجوومەنی دەستەی متمانەپێكردنی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و دڵنیایی جۆریی نێودەوڵەتی، بڕیاریاندا بە بەخشینی بڕوانامەی متمانە و دڵنیایی جۆریی بە بەرنامەی بەكالوریۆس لە بواری پزیشكی  زانكۆی سلێمانی.
لەو بارەیەوە پرۆفیسۆر دكتۆر توانا عەبدولڕەحمان، راگری كۆلێژی پزیشكی راگەیاند: پڕۆسەی متمانە بەخشین، دەزگای نێودەوڵەتی كردوویەتی بە مەرجێكی سەرەكی بۆ دانپێدانان بە كۆلێژە پزیشكییەكان لە هەموو جیهان.
هەروەها وتیشی: ئەنجومەنەكە متمانەی تەواویان بەخشی بە كۆلێژی پزیشكی بۆ ماوەی 4 ساڵ بەبێ هیچ مەرجێك كە ئەوەش باشترین ئەنجامە كە دەستیان كەوتبێت وەك بەرهەمی ساڵێكی كۆلێژەكە.
هاوکات باسی لەوەشکرد: یەكەم زانكۆن لە هەرێمی كوردستاندا ئەم متمانەیەیان پێبەخشراوە، هەروەها چوار ساڵەكەش زۆرترین ماوەیە و گرنگی ئەم متمانە بەخشینە لەوەدایە كە لەمەودوا خوێندكارەكان بڕوانامەكانیان دانپێدانراوە لە هەموو جیهاندا

بابەتە پەیوەندیدارەکان