بڕیار رەشید: بانکەکانی رافیدەین و رەشید ئامادەکاری دەکەن بۆ پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچە

08:40 - 2024-04-18
کوردستان
343 جار خوێندراوەتەوە

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بۆ بەدواداچوون بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی رەشید و رافیدەین لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ھەردوو بەڕێوبەری گشتی بانکەکانی رافیدەین و رەشید کۆبوونەتەوە.

وتیشی، بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، ناوی سیانی دایک و کارتی نیشتمانی و زانیاری پێویستە و لە رێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە دەکرێت.

راشیگەیاند، ھەردوو بانکەکە چاوەڕوانی دروستکردنی لیژنەی ھاوبەشن بۆ دەستکردنی بە پڕۆسەی بە نیشتمانیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە پێویستی بە ھەماھەنگی وەزارەتی دارایی عیراق و تۆماری خانووبەرە ھەیە و رێگریکردن لە کردنەوەیان لە ھەرێمی کوردستان راست نییە.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان