لە سلێمانی رۆژانە 20 سەعات کارەبا دەدرێتە هاوبەشان

07:47 - 2024-04-20
کوردستان
67 جار خوێندراوەتەوە

لەم وەرزەدا رۆژانە 20 سەعات کارەبا بە هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا دەدرێت و پێشبینی دەکرێت تاکو مانگی داهاتوو، پێدانی کارەبا بەمجۆرە بەردەوام بێت.
لەو بارەیەوە سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند: بە هۆی کەمبوونەوەی خواست و کەمبوونەوە لە بەکارهێنانی کارەبادا، دەتوانن لەم وەرزەدا 20 سەعات کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن.
هەروەها وتیشی: کار دەکەن بۆ ئەوەی تاکو 15/5/2024 واتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بەمجۆرە بەردەوام بن و رۆژانە 20 سەعات کارەبا بدەن.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا مۆلیدە ئەهلییەکان کەمتر ئیش دەکەن و لەم مانگەدا کرێی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان کەم دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان