وەزارەتی دارایی عیراق، هەوڵی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەدات و کار بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەکات.
لەو بارەیەوە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، رایگەیاند: کار لەسەر جێبەجێکردنی بودجەی گشتی دەکەن و هەوڵ دەدەن سنوورێک بۆ خەرجییەکانی ئێستا دابنرێت.
ھەروەھا وتیشی: لە عیراقدا ھەوڵی زیادکردنی داھاتە نانەوتییەکان دەدەن لە رێگەی باجەوە. ئەوەش لە رێی بوژاندنەوەی کەرتە جۆراوجۆرەکان و پاڵپشتیی بوارە نانەوتییەکانەوە دەکەن.