نەورۆز راهێنەرێكی نوێی دیارییكرد

11:47 - 2024-04-21
وەرزش
65 جار خوێندراوەتەوە
نزار مەحروس

تیشكۆ

یانەی نەورۆز-ی شاری سلێمانی بەرەسمی رایگەیاند كە وەلی كەریمی راهێنەری یانەكەیان دەستی لەپۆستی راهێنەری یانەكە كێشاوەتەوەو راهێنەرێكی نوێشیان لەجێگای داناوە.
نەوا لەتیف لێپرسراوی راگەیاندنی یانەی نەورۆز ئەم هەواڵەی بە كوردستانی نوێ راگەیاند و وتیشی بۆ تیپە بەشدارەكەیان لە خولی ئەستێرەكانی عیراق، نزار مەحروس-یان بۆ پۆستی راهێنەریی تیپەكەیان دیارییكردووە كە راهێنەرێكی خەڵكی سوریایە، لەم هەفتەیەوە ئەو پۆستە نوێیە وەردەگرێت.
هەروەها ئەوەشی پێ ڕاگەیاندین؛ دەبێت دوێنێ شەممە مەحروس گەیشتبێتە سلێمانی بۆ وەرگرتنی ئەركە نوێیەكەی، نزار مەحروس مێژوویەكی دەوڵەمەندی لە بورای كاری راهێنەریدا هەیە و لە سوریا و ئوردون و چەند وڵاتێكی تر كاری راهێنەری لەگەڵ چەندین هەڵبژاردە و یانە كردوە و راهێنەرێكی بە ئەزمونە.
سەبارەت بە یاریی ئەم هەفتەیەی یانەكەشیان لە خولی عیراقدا نەوا لەتیف رایگەیاند؛ یاریی ئەم هەفتەیەیان بەرامبەر تەڵەبە دواخراوە و ئەم یارییەو یاریی زاخۆ و قووە جەویش بە هەمان شێوە دواخراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان