تاکو ئێستا قەرزێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر عیراق کەڵەکە بووە و هەوڵەکان بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە بەردەوامە.
لەو بارەیەوە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق، رایگەیاند: کاری لە پێشینەی حکومەت بریتییە لە کەمکردنەوە و دانەوەی قەرزە دەرەکییەکان و تاکو ئێستا عیراق توانیویەتی ئەو قەرزە بکاتە 9 ملیار دۆلار.
هەروەها وتیشی: تێكڕای قەرزی ناوخۆیی عیراق، دەگاتە 70 ترلیۆن دینار، ئەو رێژەیە زیاترە لە 53 ملیار دۆلار.
هاوکات باسی لەوەشکرد بە هۆی هەوڵە بەردەوامەکانیانەوە، توانیویانە رێژەی هەڵاوسان لە 7.5٪ ەوە بۆ 3.8٪ دابەزێنن.