قائیمقامیەتی سلێمانی، چەند شوێنێکی زیادەڕەوی روخاند، کە رێگربوون لە تەواوکردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی سلێمانی- تانجەڕۆ.
هەر لەو بارەیەوە راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رایگەیاند: به‌هۆی رێگرییان له ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سلێمانی- تانجه‌رۆ، هاوکات به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، چه‌ند شوێنێكی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ روخێنران.
هەروەها وتیشی: پێشتر چه‌ندینجار خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه ئاگاردار كراوه‌نه‌ته‌وه، کە خۆیان رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه لاببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت. دوای ئەوەی بەشێک لەو شوێنانه پابه‌ند نه‌بوون بە بڕیارەکانەوە، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئەو شوێنانەی روخاند.