رۆژی دووشه‌ممه 22/4/2024، به بۆنه‌ی 126 ساڵه‌ی یادی (رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی)یەوە به‌شی دیجیتاڵ میدیای په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان چه‌ند چالاكییه‌ك رێكده‌خات.
مامۆستا هاشم ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/4/2024، سه‌عات 10 بۆ 12ی پێشنیوه‌ڕۆ، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان به‌بۆنه‌ی 126 ساڵه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ فێرخوازان و مامۆستایانی په‌یمانگا رێكدەخرێت، یه‌كه‌م چالاكی پانێڵێكە به‌ناونیشانی (ئاسایشی كۆمه‌ڵگه له سه‌رده‌می میدیایی نوێ‌دا) بۆ هه‌ریەك له (د.كاوه ره‌زا، م.عومه‌ر حه‌سه‌ن، په‌یمان عزه‌دین-پارێزه‌ر، د.پــاڤــێ جه‌میل) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كاندا پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی میدیایی به چه‌ند تابلۆیه‌كی مێژوویی تایبه‌ت به راگه‌یاندن له‌لایه‌ن تابان گه‌رمیانی نمایش ده‌كرێت.
مامۆستا هاشم وتیشی: هەنگاوی دواتریشمان به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییهكە کە له رۆژانی
24-25/4/2024 به‌رده‌وام ده‌بێت، له نێوانیاندا پانێڵێكی تریش هه‌یه كه به هه‌مان شێوه بۆ یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه.
یه‌سنا محه‌مه‌د