ئەردۆغان، رێككەوتننامەكان ئیمزا دەكات

11:29 - 2024-04-22
عیراق
513 جار خوێندراوەتەوە

سەردانەكەی ئەمڕۆی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا بۆ ئیمزاكردنی دەیان رێككەوتننامەیە لەگەڵ عیراقدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست رۆژنامەی كوردستانی نوێ كەوتوون، سەردانی ئەمڕۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا، بە مەبەستی ئیمزاكردنی دەیان رێككەوتننامەیە لەگەڵ عیراقدا لە بوارەكانی سیاسی و وزە و ئاو و ئابووری و بازرگانی و ئەمنی و هەواڵگری و كەلتوری و گەشتیاری و پەروەردەیی، تەواوی رێككەوتنەكانیش پێشتر لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لەژێر چاودێریی وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵاتدا، ئامادەكراون. 
  بڕیارە لەو سەردانەدا، سەرۆك كۆماری توركیا لە بەغدا چاوی بە سەرۆك كۆماری عیراق، لە هەولێریش لێپرسراوانی هەرێمی كوردستانیش، بكەوێت.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان